مسته‌فا كازمی به ناڕاسته‌وخۆ هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی توركیا هان ده‌دات
سلێمانی-نۆرس پرێس
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه جه‌ختیكرده‌وه له‌وه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی پێداگره له‌سه‌ر به‌رگریكردن له وڵات و به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاسته‌وخۆ ئه‌و هێزانه‌ی ئاراسته كردوه دژ به هێرشه‌كانی توركیا بوه‌ستنه‌وه.
ئه‌مڕۆ كازمی سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌یه‌كی فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان و كادیرانی پێشكه‌وتوی وه‌زاره‌تی به‌رگری كردوه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا وتویه‌تی، “حكومه‌ت له‌سه‌ره‌تای پێكهێنانی، كاری له‌سه‌ر پشتیوانیكردنی سوپای عێراق و دروستكردنی ده‌زگای سه‌ربازی كردوه به‌وشێوه‌یه‌ی بتوانێت ئه‌ركه‌كانی خۆی له پاراستنی سنوری و هاوڵاتیان رابپه‌ڕێنێت.”
له به‌شێكی قسه‌كانیدا كازمی وتویه‌تی، “ئێمه پێداگرین له‌سه‌ر به‌رگریكردن له وڵاته‌كه‌مان، ئه‌ركی سوپاش ئه‌وه‌یه به‌رپه‌رچی هه‌ر هه‌وڵێك بداته‌وه زیان به سه‌لامه‌تی خاكه‌كه‌مان بگه‌یه‌نێت.”
هاوکات فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راسپارده‌ی كردوه له‌م قۆناغه‌دا كار له‌سه‌ر هه‌وڵی هه‌واڵگری و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی مه‌شق بكرێت و به‌هۆشه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن تا یه‌كگرتویی هێزه چه‌كداره‌كان بپارێزرێت و ئۆپراسیۆنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبده‌ن دژ به تیرۆر و روبه‌ڕوی هه‌ر ده‌ستدرێژییه‌ك ببنه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر خاكی عێراق.”
سه‌عات (01:50)ی خوله‌كی چوارشه‌ممه 20ی تهمموز، له‌كاتێكدا گه‌شتیاران كه له ناوه‌ڕاست و باشوری عێراقه‌وه رویان له ناوچه‌كه كردبو، توركیا چوار موشه‌كی ئاراسته‌ی ناوچه‌ی گه‌شتیاری گوندی “پەرخێ” له ناحیه‌ی ده‌ركاری سه‌ر به قه‌زای زاخۆ له پارێزگای دهۆك كرد‌و نۆ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداو 22ی تریش برینداربون.