کاروانێکی ڕووسی لە ناوچەکانی ژێر دەستی تورکیا لە باکووری حەلەب دەسوڕێتەوە
گونده‌واری باکووری حەلەب – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشەممە کاروانێکی سەربازی گەورەی هێزەکانی ڕووسیا لە ڕێگەی دەروازەی ئەلزیارە چوونەتە ناوچەکانی گونده‌واری باکووری حەلەب، هەروەها كاروانه‌كه به هێڵەکانی بەرکەوتن لەگەڵ ناوچه‌كانی ژێرده‌سهه‌ڵاتی هێزه‌كانی توركیا و گروچه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به ئه‌نكه‌ره‌دا ڕۆیشت.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، 15 ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و زرێپۆش بە یاوەری دوو هێلیکۆپتەری ڕووسی لە خاڵەکانی هێزەکانی ڕووسیادا دەسوڕێنەوە لە شارۆچکەی تەل ڕفعەت و گونده‌واری حه‌ربه‌لی وه‌حشی.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو، چەند ئۆتۆمبێل و زرێپۆشێک کە لەنێویاندا فەرماندەی سەربازیی هێزەکانی ڕووسیا و حكومه‌تی سوریای تێدابوو، چوونە ناو بنکەی سه‌ربازی ڕووسیا لە گوندی ئەلوەحشییە لە گونده‌واری تەل ڕفعەت، دوای نیو كاتژمێر گه‌ڕانه‌وه گه‌ڕانه‌وه شوێنی خۆیان.
هیچ وردەکارییەکی زیاتری لەبارەی هۆکاری سەردانەکەی ئەو کاروانە سەربازییەی نه‌خسنه‌ڕوو.