برینداربوونی ژنێک بە تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو لە حەسەکە
حەسەکە– نۆرس پرێس
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە شاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراوەوە ژنێک بریندار بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ نزیکەی کاتژمێر 10:25، ئۆتۆمبێلێکی جۆری جیپ “ڤیرا کروز” لە ناوچەیەکی چڕی نیشتەجێبوون لە نزیک قوتابخانەی “رەفەیدەت ئەسلەمییە” لە گەڕەکی “کلاسە” تەقیەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە نۆرس پرێسی راگەیاند، تەقینەوەکە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە بووە کە بە ئۆتۆمبێلەکەوە بەسترابوەووە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، تەقینەوەکە بووەتە هۆی برینداربوونی ژنێک بەناوی ئامینە دەروێش (70 ساڵ)، بۆ چارەسەرکردن گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.
هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاساییشی رۆژئاڤا) تا ساتەوەختەی ئامادەکردنی ئەم هەواڵەکە، هیچ لێدوانێکیان لەسەر رووداوەکە نەداوە.