وەزیری دەرەوەی میسر لە دیمەشقە

دیمەشق – نۆرس پرێس

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر گەیشتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی دیمەشق، ئەمەش دوای رۆژێک لە سەردانی سەرۆکی پەرلەمان و ئەندامانی شاندی پەرلەمانی عەرەبی دێت بۆ دیمەشق.

بەگوێرەی ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی میسر دوێنێ یەکشەممە رایگەیاندووە، دوای ئەم سەردانە، شوکری دەچێتە تورکیا.

  وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە بەیاننامەیەکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە، ئەم سەردانە “ئامانجی گەیاندنی پەیامی هاودەنگیی میسرە لەگەڵ هەردوو وڵات” دوای ئەو کارەساتەی بوومەلەرزە کە لە شەشەمی ئەم مانگەدا تورکیا و سوریای گرتەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: سۆزدار محەمەد