كوژرانی 17 ئه‌ندامی داعش له پارێزگای ئه‌نبار
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، سوپای عێراق كوژرانی 17 ئه‌ندامی داعشی راگه‌یاند كه یه‌كێكیان سه‌ركرده‌یه‌كی ناوداره له پارێزگای ئه‌نباری رۆژئاوای عێراق.
لیوا یه‌حیا ره‌سول وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، به فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌كداره‌كان و به‌سه‌ر په‌رشتی ده‌زگای دژ تیرۆر، سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ دژه تیرۆر ئۆپه‌راسیۆنێكی ده‌ستپێكرد بۆ راوه‌دوونانی چه‌كدارانی داعشی تیرۆرست له ناوچه‌ی عه‌كاشات له بیابانی پاریزگای ئه‌نباری رۆژئاوای وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، یه‌كه‌كانی دژ تیرۆر رووبه‌ڕووی ئه‌ندامانی داعش بونه‌ته‌وه‌و له ئاكامدا 17 داعش كوژران كه یه‌كێكیان سه‌ره‌كرده‌یه‌كی به ناوبانگ بوو.
پێری هه‌ینی، شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی‌دا له پارێزگای سهلاحهیدنی ناوه‌ڕاستی عێراق 5 ئه‌ندامی داعش كوژران.