سعودییه بڕی 410 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به ئۆكرانیا ده‌كات
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، له میانی سه‌ردانی فه‌یسل بین فه‌رحان بین عه‌بدوڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه بۆ كییڤ-ی پایته‌ختی ئۆكرانیا، ریاز بڕیاریدا بڕی 410 ملیۆن دۆلار هاوكاری پێشكه‌ش به ئۆكرانیا بكات.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سعودییه رایگه‌یاند، ڤلادیمیر زیلینیسكی سه‌رۆكی ئۆكرانیا له كییڤی پایته‌خت، پێشوازیكرد له شازاده فه‌یسل بین فه‌رحان بین عه‌بدوڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌و چاوپێكه‌وتنه‌دا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت بهپهێوهندییه دوو قوڵییهكان و ده‌رفه‌تی پێشخستنیان، له‌گه‌ل چه‌ند دۆسییه‌كی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
له‌و باریه‌وه فه‌یسه‌ل بین فه‌رحان وتی: “ریازو ئۆكرانیا كار ده‌كه‌ن بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری نه‌رێنی قه‌یرانی ئابووری”.
هه‌روه‌ها فه‌رحان په‌رۆشی سعودییه‌ی دووپاتكرده‌وه له پشتیوانیكردنی سه‌رجه‌م هه‌وڵه نێودهولهتییهكانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی سیاسی قه‌یرانی ئۆكرانیا و به‌رده‌وامی هه‌وله‌كانی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌رییه مرۆییه‌كانی.