یه‌كێتی ئه‌وروپا سێهه‌م فرۆكه‌ی هاوكاری مرۆیی و پزیشكی ره‌وانه‌ی سوریا ده‌كات
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، یه‌كێتی ئه‌وروپا فرۆكه‌یه‌كی دیكه‌ی هاوكاری ره‌وانه‌ی فرۆكه‌ی خانه‌ی دیمه‌شق كرد، به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی كه‌ره‌سته‌ی فریاكه‌وتن و پزیشكی بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا.
به ئاماده‌بوونی “لویجی باندۆلڤی” سه‌رۆكی پرۆسه‌ی هاوكارییه‌كانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له سوریا، كه‌ره‌سته‌كان راده‌ستی مانگی سووری سوریا كران.
له‌و باره‌یه‌وه خالید حه‌بوباتی سه‌رۆكی مانگی سووری سوریا رایگه‌یاند، فرۆكه‌كه 120 تۆن هاوكاری و كه‌ره‌سته‌ی فریاكه‌وتن و پزیشكی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌مه‌ش سێهه‌م فرۆكه‌ی ئه‌وروپایه كه ده‌گاته سوریا.
ئه‌مه‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا له پاش بومه‌له‌رزه‌كان، بڕی 3.5 ملیۆن یۆرۆی پێشكه‌شكرد بۆ دابینكردنی پێداویستییه به په‌له‌كانی سوریا.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاندبوو، له‌به‌ر رۆشانیی به‌رفراوانی قه‌یرانی مرۆیی به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كان، بڕیاریانداوه به‌شێك له‌سزاكانی سه‌ر سوریا سووك بكه‌ن و رێگه به رێكخراوه‌كانی مرۆیی بده‌نة هاوكارییه‌كانیان به په‌له بگه‌ێننه سوریا، بێ ئه‌وه‌ی داوای مۆله‌تی شه‌ش مانگ بكه‌ن.