حكومه‌تی سوریا داوا ده‌كات سزا سه‌پێندراوه‌كانی سه‌ر ئه‌و وڵاته لاببرێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، حه‌مود سه‌باغ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌ڵی سوریا داوای له یه‌كێتییه‌كان و ده‌سته په‌رله‌مانی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وله‌تی وڵاتانی ئه‌ندامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی كرد، رۆڵی خۆیان ببینن و فشار بخه‌نه سه‌ر وڵاتانی رۆژئاوای بۆ لابردنی رێوشوێنه ئابوورییه‌كانی سه‌ر سوریا.
له وته‌یه‌كدا له كۆنفرانسی سی و چواره‌می یه‌كێتی په‌رله‌مانی عه‌ره‌بی له به‌غدا، سه‌باغ ئاماژه‌ی به‌و سزا‌و رێوشوێنانه‌كرد، كه وڵاتانی خۆرئاوا سه‌پاندویانه به‌سه‌ر گه‌لی سوریا به‌شێوه‌یه‌كی نا دادپه‌روه‌رانه‌و بوونه‌ته هۆی كه‌می ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ پرۆسه‌كانی فریاكه‌وتن و رزگاركردن له كاتی بومه‌له‌رزه‌كاندا.
له ده‌ی ئه‌م مانگه‌دا وه‌زاره‌تی گه‌نجینه ئه‌مریكا موڵه‌تێكی گشتی راگه‌یاند بۆ ماوه‌ی 180 رۆژ سه‌باره‌ت به‌و مامه‌ڵانه‌ی تایبه‌تن به فریاكه‌وتنی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كان كه پێشتر قه‌ده‌غه بوون به گوێره‌ی سزاكانی سه‌ر سوریا، به‌ڵام واشنتن و یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌وه‌یان دووپاتكرده‌وه كه ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ سوریادا ره‌تده‌كه‌نه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌سه‌رێكی سیاسی بۆ جه‌نگی سوریا ده‌دۆزرێته‌وه.
ئه‌م هه‌ڵویسته پاش داواكانی سوریا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هات، بۆ لابردنی سزاكانی خۆرئاوا له‌سه‌ر سوریا‌و رێگه‌كردنه‌وه له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی هاوكاری بۆ لێقه‌وماوانی بومه‌له‌رزه‌كان.
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی گه‌لی سوریا داواكرد هه‌نگاوی به‌په‌له بنرێت، بۆ لابردنی سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر سوریا.
رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو، یه‌كێتی ئه‌وروپا بڕیاریدا سزاكانی سه‌ر سوریا سووك بكاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كان به په‌له بگه‌نه زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌نجومه‌نی ئه‌وروپا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، چیتر رێكخراوه مرۆییه‌كان پێویستیان به شه‌ش مانگ نابێت بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی پێشوه‌خت له ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، به‌مه‌به‌ستی گه‌یاندنی هاوكاری و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی سزاكان ده‌یانگرێته‌وه.