خوێندکارانی هەرێمی جەزیرەی رۆژئاڤا بڕوانامەی دەرچوونیان وەرگرتەوە
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، هەزاران خوێندکار لە هەرێمی جەزیرەی رۆژئاوای کوردستان کۆنمرە و بڕوانامەی دەرچوونیان لە لە قوتابخانەکانی بەڕێوبەری خۆسەری رۆژئاڤا وەرگرتەوە، دوای کۆتایی هاتنی وەرزی یەکەمی خوێندنی ساڵی 2022-2023، کە بەهۆی بۆردومانی تورکیاو و بوومەلەرزە گرفتی زۆریان بۆ دروست کرد.
ژمارەی خوێندکاران بۆ قۆناغەکانی “سەرەتایی، ناوەندی و ئامادەیی” لە قوتابخانەکانی هەرێمی جەزیرە 201440 خوێندکارە، کە بەسەر 1771 قوتابخانەدا دابەشکراون.
لە وەرزی یەکەمدا زیاتر لە جارێک بەهۆی هێرشی تورکیاوە بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا و بەهۆی بوومەلەرزەکانی مانگی شوباتی ئەمساڵەوە، قوتابخانەکان داخران.
بەپێی گوتەکانی دەسەڵاتی پەروەردە لە ناوچەی جەزیرە بۆ نۆرس پرێس، رێژەی سەرکەوتنی خوێندکاران لە هەموو قۆناغەکاندا گەیشتوەتە 80%.
مەزڵوم هسام، کارگێڕ لە بەڕێوبەریی قوتابخانەکان لە شاری قامیشلۆ رایگەیاند، هێرش و بوومەلەرزەکانی تورکیا ئەمساڵ کاریگەرییەکی زۆریان لەسەر قوتابیان هەبووە و بوونەتەهۆی ئەوەی بۆ چەند هەفتەیەک واز لە خوێندن بهێنن.
ئاماژەی بەوەشکرد، “سەرەڕای ئەو هەموو سەختییانە، خوێندکاران ئەنجامێکی باشیان لە خوێندنەکەیان بەدەستهێناوە، مامۆستایانیش بە هەموو وزەیەکەوە کاریان کردووە بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو وانانەی کە لەدەستیان داوە بەهۆی ئەو ئاستەنگانەی رووبەڕووی پرۆسەی خوێندن بوونەتەوە”.