ئاوارەکانی عەفرین لە ترسی بوومەلەرزە خێمەی هەڕەمەکی له‌ده‌ره‌وه دروستده‌كه‌ن
گونده‌واری باکووری شاری حەلەب – نۆرس-پرێس
دەیان ئاوارەی عەفرین، نیشتەجێی شارۆچکەی تەل ڕیفعەت و گوندەکانی لە گونده‌واری باکووری حەلەب، لە ترسی بوومەلەرزەی نوێ، خێمەی هەڕەمەکییان له‌ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كانیان دروستكردووه.
ئەو ئاوارانه خێمەی بچووکیان لە نزیک ماڵ و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان داناوە، دوای ئەوەی زۆربەی خانووەکان بەهۆی بوومەلەرزهوه زیانیان بەرکەوتووە.
سه ڕچاوه یه‌ک له شاره‌وانی ته‌ل ره‌فعه‌ت رایگه‌یاند، دوای بوومهلهڕزهکهوه زیاتر له پێنج هه زار خێمه دانراون.
لەهەلومەرجی ئەو گەمارۆیەی کهحکومەتی دیمەشق بەسەر ئەو ناوچەیەدا سەپاندبوو، دانیشتووان به‌كه‌ره‌سته‌ی ساده و پارچە نایلۆن و بەتانی و قوماش چادرەکانیان دروستده‌كه‌ن.
ڕەندا عەلی تەمەن 19 ساڵ، كه ئاوارەی عەفرینە دەڵێت، شەوانە لە ترسی بوومەلەرزە لەناو خێمەدا دەخەون.
ڕەندا بۆ نۆرس پرێس گوتی، “ئەو خانووەی تێیدا دەمێنینەوە بەهۆی بوومەلەرزەکەی پێشووەوە درزی تێکەوتووە، بۆیە ناوێرین تێیدا بخەوین، ئێستا لەناو چادرەکەدا دەخەوین و هەندێکجاریش لەناو ئۆتۆمبێل دەخەوین”.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی پێشووی مستەفا ڕەشید، کارگێڕی فەرمانگەی گەشەپێدان و پلاندانانی به‌ڕێوه‌به‌رایتی خۆسەر لە گونده‌واری باکووری شاری حەلەب بۆ نۆرس پرێس، بوومەلەرزەکە زیانی بە 240 خانوو گه‌یاندووه و 40 خانوو بەتەواوی تێكچوونه.