هاوكارییه‌كانی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی گه‌یشته گونده‌واری حه‌له‌ب
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێشه‌ممه، حه‌وت بارهه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی له پارێزگای سلێمانی باشووری كوردستانه‌وه، گه‌یشته زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له باكوور حه‌له‌ب له ژێر دروشمی “هاوخه‌متانین”.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، حه‌وت بارهه‌ڵگری كه‌ره‌سته‌ی فریاكه‌وتن و پزیشكی و پێدوایستییه‌كانی ژیان، گه‌یشته گونده‌واری حه‌له‌ب، كه له لایه‌ن دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی پێشكه‌شی زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ڵمه‌ته‌كه به ناوی “هاوخه‌متانین”، به یاوه‌ری مانگی سووری كوردی له گوندی “حیساجیك” له گونده‌واری حه‌له‌ب داگیراوه.
له‌و باره‌یه‌وه مانگی سووری كوردی رایگه‌یاند، له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا هاوكارییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن، به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه.
به هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی رۆژی 6 شوبات، گونده‌واری باكووری حه‌له‌ب و گونده‌واری ئیدلیب، زیانی گیانی و ماددی زۆری به‌ركه‌وتووه، له ئێستاشدا رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یی و ناوخۆیه‌كان له هه‌وڵی ئه‌ودان قه‌یرانی مرۆیی كه‌مبكه‌نه‌وه، له رێگای پێشكه‌شكردنی هاوكارییه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانه‌كان.