به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری: له كاره‌ساتی بومه‌له‌رزه‌كه‌دا رێگای مرۆڤایه‌تیمان هه‌ڵبژارد دوور له ململانێ سیاسییه‌كان
ره‌ققه – نۆرس پرێس
رۆژی دووشه‌ممه، حه‌مدان عه‌بدی جێگری هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پهێرهوكردنی رێگای مرۆڤایه‌تی بۆ مامه‌له‌كردن له گه‌ڵ كاره‌ساتی بمهلهرزهكهو ناوچه‌ی لێقهواموهكان، به دوور له ململانێی سیاسی و ناوچه‌گه‌رێتی و ئاینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خۆسه‌ری ده‌روازه‌كانی له‌به‌رده‌م تێپه‌ربوونی هاوكارییه‌كان واڵا كردووه‌و داوای له كۆمه‌لگای نێوده‌وڵه‌تی كرد، به دوور له ململانێی سیاسی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كاره‌ساته‌كه بكات.
له‌پاش بومه‌له‌رزه‌كه‌ی 6 شوباتی سوریا‌و توركیا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كاروانێكی هاوكاری ره‌وانه‌ی ناوچه كاره‌ساتباره‌كان كرد له باكووری رۆژئاوای سوریا، به‌ڵام 9 رۆژ له چاوه‌روانیدا بوو، بێ ئه‌وه رێگه بده‌ن به تێپه‌ربوونی.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له رۆژی یه‌كه‌می كارهساتهكهوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری كه‌ره‌سته‌ی لۆژستی و سوته‌مه‌نی ره‌وانه‌ی ناوچه زیانبه‌ركه‌وتووه‌كان كرد، به‌ڵام رێگه‌یان نه‌دا بگاته ناوچه‌كانی رۆژئاوای فورات، له كاتێكدا رێگه‌یان ده‌درا به هاوكارییه‌كانی دیكه.
وتیشی، به‌ڕێوه‌به‌راه‌تی خۆسه‌ری به سه‌رجه‌م رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی راگه‌یاندووه، كه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی كراوه‌ن بۆ گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان، بۆ گشت ناوچه كاره‌ساتباره‌كانی سوریا.
بهرپرهسهكهی خۆسه‌ری په‌یامێكی ئاراسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمهكاری وڵاتانی عه‌ره‌بی و سه‌رجه‌م رێكخراوه مرۆییه‌كان كرد، بۆ هاوكاریكردنی هاوڵاتیانی سوریا له ناوچه كاره‌سات باره‌كان، بێ گوێ دانه ئاراسته‌ی سیاسی، چونكه ئه‌وه گه‌له كه توشی نه‌هامه‌تی بووه.