نێچیرڤان بارزانی.. جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به زمانی شیرینی کوردی ده‌كه‌ینه‌وه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی زمانی دایک نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پاراستن و و برەودان بە زمانی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا نووسویه‌تی “له رۆژی جیهانیی زمانی دایکدا، جه‌خت له پاراستن و بره‌ودان به زمانی شیرینی کوردی و هه‌موو زمان و زاراوه‌کانی کوردستان ده‌که‌ینه‌وه”.
نێچیرڤان بارزانی لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا دەڵێت “سڵاو له‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی خزمه‌ت به زمانی دایک و له‌وانه‌ی فره‌زمانی و فره‌کولتووریی کوردستان ده‌پارێزن و کار بۆ پێکه‌وه‌ژیان ده‌که‌ن.”
رۆژی 21ـی شوباتی هەموو ساڵێک لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بە رۆژی جیهانیی زمانی دایك دیاریکراوە و هەموو گەلانی جیهان بە چالاكیی جۆراوجۆر ئەو رۆژە بەرز رادەگرن. لەم رۆژەدا، نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدات لەبارەی زمانە هەڕەشە لەسەرەکان و دەڵێت 40٪ـی خەڵکی جیهان بە زمانی دایکیان لە ناوەندەکانی خوێندن ناخوێنن.
زمانی کوردی سەربە زمانە هیندۆئەوروپییەکانە و چەند شێوەزارێکی هەیە لەوانە (کورمانجی، لوڕی، هەورامی، سۆرانی، کەلهوری، زازاکی، لەکی).