داعش هێرش دەکاتە سەر ماڵی وەبەرهێنەرێکی بیرەنەوتەکان لە دێرەزوور
دێرەزوور – نۆرس پرێس
دوێنێ دووشەممە، چەکدارانی سەر بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) هێرشیان کردە سەر ماڵی وەبەرهێنەرێکی بیرەنەوتییەکان لە گوندەواری باکووری دێرەزوور لە رۆژهەڵاتی سوریا.
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی نزیک لە کەسە بەئامانجکراوەکە لە شارۆچکەی ئەلسوور کە 70 کم لە باکووری دێرەزوورەوە دوورە، رایگەیاند، چەکدارانی رێکخراوەکە بە دۆشکە هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی “ئەحمەد ئەلزاهیر”، کە یەکێک لە وەبەرهێنەرانی بیرە نەوتەکانی گوندی “زەمان”ی سەر بە قەزای ئەلسوور لە گوندەواری باکوری دێرەزوور، هێرشەکەش بووەتە هۆی زیانپێگەیاندنی ماددی لە شوێنی کارەکە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، کە “ئەلزاهیر” دوو رۆژ لەمەوبەر لە رێگەی واتسئەپەوە پەیامی هەڕەشەئامێزی پێگەیشتووە، لە کەسانێکەوە کە بەناوی رێکخراوەکەوە قسەیان کردووە، کە 24 کاتژمێر مۆڵەتیان پێداوە بۆ ئەوەی 10 هەزار دۆلاریان وەک “زەکات” پێبدات.
هەروەها دوای هێرشەکەش پەیامی دووەمی پێگەیشت، کە تێیدا رێکخراوەکە دەڵێ، ئەم هێرشە تەنها پەیامێکی ئاگادارکردنەوە بووە، بەپێی سەرچاوەکە.
زۆرینەی بازرگانان و وەبەرهێنەرانی بیرە نەوتییەکان لە ترسی هەڕەشە بەردەوامەکان بە کوشتن ، ناچارن “زەکات” بدەن بە رێکخراوەکە، هەندێکی دیکەشیان لە ترسی ستەمی داعش پەنا دەبەنە بەر هەڵهاتن بۆ دەرەوەی ناوچەکان.