هەولێر.. پانێڵێکی سەنتەری میترۆ بۆ هۆشیاری دژ بە بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری چەواشەکار
هەولێر – نۆرس پرێس
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تیکی هۆشیاریدا دژ بە بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕوون و چه‌واشه‌كار له هه‌رێمی كوردستان، سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیکردن له مافی رۆژنامه‌نووسان، پانێڵێك بۆ چه‌ندین كه‌سایه‌تی سیاسی و رۆژمانه‌نووس رێكده‌خات.
پانێڵه‌كه له‌ژێر ناوی”رێوڕەسمی راگەیاندنی پەیماننامەی شەرەفی میدیایی لە ھەرێمی کوردستان” بوو، تێیدا باس له بەرزکردنەوە ھۆشیاری دژ بە بڵاوکردنەوەی زانیاری ناڕاست و چەواشەکار كرا چونكه زانیاری ناڕوون و چه‌واشه‌كار كاریگه‌ری راسته‌وخۆی هه‌یه‌ی له‌سه‌ر ده‌رون و بیری هاوڵاتییان و خێزانه‌كانی كۆمه‌ڵگا، بە گوتەی پانێڵستەکانی هەڵمەتەکە.
دیاری محمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری میترۆ به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، له هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندن زانیاری ناڕاست و چه‌واشه‌كار بڵاوده‌كرێنەوە، به‌وهۆیه‌وه ترس و دڵه‌ڕاوكێی له‌نێو هاوڵاتییان بڵاوكردۆته‌وه و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی خستۆته مه‌ترسییه‌وه و كێشه‌ی ده‌روونی بۆ تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا دروستکردووە.
راشیگه‌یاند،” ئێستا زه‌مینه‌یه‌كی گونجاو نیه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ ئه‌وه‌ی یاسایه‌كی تایبه‌ت دابنرێت تا مه‌رجه‌كانی ئازادی راده‌ربڕینی تێدا به‌رجه‌سته بكرێت، بۆیه ئێمه هه‌وڵمانداوه له‌رێگای ئاماده‌كردنی په‌یماننامه‌یه‌كی شه‌رەفه‌وه، كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن بەشێوەیەکی مۆڕاڵی پابەندبكه‌ین بە بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی زانیاری ناڕاستەوە.”
هه‌ر له‌م پانێڵه‌دا سیروان بابان ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، “لێره كۆبوینه‌ته‌وه بۆ واژۆکردنی پەیماننامەیەکی شه‌رە‌ف له‌سه‌ر هه‌واڵی ناڕاست”.
هه‌روه‌ها بابان ده‌ڵێت،” ئه‌گه‌ر له رووی یاساییه‌وه سه‌یربكه‌ین پێویستیمان به كاری له‌مه گه‌وره‌تر، کاتێک له په‌رله‌مانی کوردستان ده‌زگای رۆشنبیری ویستی یاسایه‌ك بۆ ئه‌م بابه‌ته ده‌ربخات تا رۆژنامه‌نووس نه‌خرێته زیندانه‌وه و هه‌موو كه‌سێك نه‌توانێت كاری ڕرۆژنامه‌نووسی بكات، كاری رۆژنامه‌نووس و ئه‌وانی تر جیا بكرێنه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك هۆكار وایكرد كه ئه‌و یاسایه دوابكه‌وێت.”
ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڕه‌حمان توێژه‌ر له بواری میدیایدا، کە به‌شداربوو له‌و پانێڵه‌كه‌دا رایگه‌یاند، “به‌داخه‌وه له هه‌رێمی كوردستان زۆرێك له هه‌واڵ و زانیاریەکان به‌شێوه‌یه‌كی گه‌وره شێوێندراوه و كاریگه‌ری خراپیان له‌سه‌ر تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا و ئاسایش و پێكه‌وه ژیان له هه‌رێمی كوردستان دروستكردووه.”
رایشگه‌یاند، له‌هه‌رێمی كوردستان ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌ناڵی میدیاییمان هه‌یه، له‌و هه‌موو كه‌ناڵانە به‌رده‌وام زانیاری هه‌ڵه و چه‌واشه‌كراو ده‌گاتە هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان، بە وتەی ئەرسەلان.
به‌گوێڕه‌ی ناوه‌ڕۆكی په‌یماننامه‌ی شه‌رە‌فی میدیایی له هه‌رێمی كوردستان به‌رپرسیارێتیه‌كی گه‌وره ده‌خرێته سه‌ر رۆژنامه‌نووسان بۆ گه‌یاندنی راستییه‌كان بە هاوڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.