وهزارهتی شارهوانی ههرێمی: دیزاین و بنیادنانی باڵەخانەکانان دەگۆڕێن
ههولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دوو شهممه، ساسان عهونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی وۆرکشۆپێک دەربارەی هۆکارەکانی بوومەلەرزە و کاریگەرییەکانی لەسەر باڵەخانەکان ڕایگەیاند، به مهبهستی ڕێگری لە زیانی ڕووداوە سروشتییەکان، دیزاین و شێوازی بونیادنانی باڵەخانەکان دەگۆڕێن و پێشتر چەندان ڕێکاریان لەو بارەیەوە گرتووەتە بەر.
ئاماژهی بهوهشكرد، بە مەبەستی خستنە ڕووی شێوازی ڕوودانی بوومەلەزرە و پێناسی چینەکانی زەوی و چۆنیەتیی دیزاین و جێبەجێکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون و باڵەخانە تایبەتی و گشتییەکان، ژمارەیەک مامۆستای زانکۆکانی کوردستان توێژینەوەیەکیان خستە ڕوو کە تێیدا زانیارییان دایە سەرجەم شارەوانییەکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ داهاتووی بونیادنان.