سوێد به نیازه كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له برۆكسل ساز بكات بۆ پشتیوانی توركیا‌و سوریا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، تۆبیاس بیلسترۆم وزه‌یری ده‌ره‌وه‌ی سوێد رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی به نیازه له 16 ئاداری داهاتوو، كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له برۆكسلی پایته‌ختی به‌لژیكا ساز بكات بۆ پشتیوانیكردن له زیانبه‌ركه‌وتووانی بومهلهرهزهكانی سوریا‌و توركیا.
بیلسترۆم له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا له پێش ده‌ستپێكردنی كۆبونه‌وه‌كانی وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا له برۆكسل وتی: سوێد هه‌وڵه‌كانی چڕكردۆته‌وه بۆ پشتیوانیكردنی سوریا‌و توركیا له رێگای ئه‌نجامدانی كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و به‌خشین.
ئاماژه‌ی بهوشهكرد، ئه‌و كاره له گه‌ڵ كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ كۆكردنه‌وه‌ی هاوكاری و پشتیوانی زیاتر بۆ هه‌ردوو گه‌لی توركیا‌و سوریا.
رۆژی شه‌شی شوبات، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانه‌كه‌ر چه‌ند شارێكی سوریا‌و توركیا هه‌ژاند، له ئاكامدا 40 هه‌زار كه‌س له هه‌ردوو وڵات گیانیان له ده‌ستدا كه زۆربه‌یان له توركیا بوون.