هێزه‌كانی ئاسایش عێراق سێ ئه‌ندامی داعش ده‌ستگیرده‌كه‌ن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق ده‌ستگیركردنی 3 ئه‌ندامی داعشیان راگه‌یاند، له هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌واو به‌غدا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری سه‌ربازی عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی هه‌ردوو پارێزگای نه‌ینه‌واو به‌غدا، ژماره‌یه‌ك بۆسه‌ی مه‌حكه‌م داندران، له‌ئاكامدا 3 تیرۆرست ده‌ستگیركران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پشت به‌ستن به زانیاری هه‌واڵگری وردی فیرقه‌ی چوارده‌و حه‌ڤده، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی داعش ده‌ستگیركران.
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه داعش بۆته مایه‌ی مه‌ترسی بۆ سه‌ر عێراق، ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه ناو به‌ناو هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر سوپای عێراق و هێزه ئه‌منییه‌كان و هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، له‌به‌رامبه‌ردا هێزه‌كانی ئاسایش به‌رده‌وام هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ كۆتایی هێنان به داعش و گێرانه‌وه‌ی ئاسایش و سه‌قامگیری.