پاپای فاتیكان داوای هاوكاریكردنی قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كان ده‌كات له سوریا‌و توركیا
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، پاپا فرا‌نسیسی پاپای فاتیكان داوای هاوكاریكردنی لێقه‌وماوان و زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا‌و توركیای كرد.
پاپا فرانسیس له وتارێكدا له فاتیكان رایگه‌یاند، راسته هاوزسۆزیم هه‌یه بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا‌و توركیا، به‌ڵام بیریشم لای گه‌لی ئۆكرانیایه، كه رۆژانه‌ی رووبه‌رووی ناره‌حه‌تی گه‌وره ده‌بێته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، بیر له چه‌ندین گه‌لانی دیكه ده‌كاته‌وه، كه به هۆی نه‌بوونی ئازادی، رووبه‌رووی هه‌ژاری و جه‌نك بونه‌ته‌وه.
پاپا له قسه‌كانیدا باسی له ره‌وشی گه‌لی نیوزله‌ندا كرد، كه رووبه‌رووی زریانێكی وێرانكهربوو له ماوه‌ی رابردوودا.
پاپا فرانسیس له وتاره‌كه‌یدا جه‌ختی كرده‌وه، پێویسته ئازاره‌كانی خه‌ڵك له بیر نه‌كه‌ین و با دڵنیابین له‌وه‌ی كه به‌زیی دڵه‌كانمان، هێشتا زیندووه.
جێی ئاماژه‌یه، بومه‌له‌رزه‌كانی رۆژی 6 ی شوباتی توركیا‌و سوریا بوونه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 40 هه‌زار كه‌س و برینداربوونی ده‌یان هه‌زار كه‌سی دیكه و ئاواره‌بوونی سه‌دان هه‌زار كه‌س، به هۆی داروخانی باڵه‌خانه‌و خانووه‌كانیان.