پارێزگاری حه‌له‌ب: به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌كان 432 كه‌س گیان له‌ده‌ستداو 714برینداربوون و 6 كه‌سیش بێ سه‌روشوێنن
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، حوسین دیاب پارێزگاری حه‌له‌ب له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، تا وه‌كو ئێستا ژماره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی بومه‌له‌رزه‌كه‌ی حه‌له‌ب گه‌یشتۆته 432 كه‌س له گه‌ل 714 بریندار‌و 6 بێ سه‌روشوێن، هه‌وه‌ها 54 باڵه‌خانه دارماوهو زیان گه‌یشتووه به زیاتر له 13 هه‌زار خێزان.
دیاب ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، كاره‌كان به‌رده‌وامن بۆ رێكخستنی ناوه‌ندی حه‌وانه‌وه كه پێدوایستی سه‌ره‌كی له خۆده‌گرێت، هه‌روه‌ها ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی پرۆسه‌ی خوێندن و گێرانه‌وه‌ی خزمه‌ت گوازرییهكانی دیكه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، 188 ناوه‌ندی حه‌وانه‌وه له حه‌له‌ب كراونه‌ته‌وه‌و 100 لیژنه‌ی ئه‌ندازیاری پێكهێنراون بۆ ئاشكراكردنی ره‌وشی باڵه‌خانه‌كانی نیشته‌جێبوون و دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت، تاوه‌كو ئێستاش پشكنین بۆ 11.227 باڵه‌خانه كراوه، كه 8.684 یان له باریكی سهلامتدان.
وتیشی، له پاش بومه‌له‌رزه‌كه فرۆكه‌خانه‌ی حه‌له‌ب پێشوازی له 37 فرۆكه كردووه، كه هاوكاری مرۆییان له 12 وڵاته‌وه گه‌یاندۆته شاره‌كه.