ئەمساڵ لە قامیشلۆ بەهۆی ئاگرکەوتنەوە 12 کەس بوونەتە قوربانی و برینداربوون
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 60 ئاگر لە قامیشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان کەوتوونەتەوە بەو هۆیەوە 12 کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، هەروەها زیانی زۆری مادیشی هەبووە.
حسێن محەمەد، کارگێڕی تیمی ئاگرکوژێنەوە لە قامیشلۆ، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، 60 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەیان لە قامیشلۆ تۆمارکردووە کە کاریگەرییان لەسەر ناوچەی نیشتەجێبوون و کارگە و دوکان و ئۆتۆمبێلەکان هەبووە. بەو هویەشەوە 4 کەس گیانیان لەدەستداوە و 8ی دیکەش برینداربونە.
ئاماژەیان بەوە کردووە کە هۆکارەکانی ئەم ئاگرکەوتنەوانە بۆ شۆرتی کارەبا و بەرهەمە خراپەکانی نەوتی گەرەمکەرەی ماڵان دەگەڕێتەوە.
ناوبرا راشیدەگەیەنێت کە توانیویانە بە خێراییەکی زۆر مامەڵە لەگەڵ ئەو هەموو ئاگرکەوتنەوانەدا بکەن و زیانەکان کەم بکەنەوە.