کوژران و برینداربوونی 20 کەس بەهۆی بۆردومانێکی ئیسرائیلەوە لە نزیک دیمەشق
دیمەشق – نۆرس پرێس
لە دووهەم بۆردومانیدا بۆ سەر خاکی سوریا لەماوەی ئەمساڵدا، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئیسرائیل كرده سه‌ر دیمەشقی پایته‌خت و دەوروبەری و له ئه‌نجامدا لانیكه‌م پێنج کەس کوژراون و 15 کەسیش برینداربوون.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی سانای فه‌رمی سوریا، هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیل كاتژمێر 00:22 خولهك بووه و سه‌ره‌تا هێرشكراوه‌ته سه‌ر بەرزاییەکانی جۆلانی داگیرکراو، چەند ناوچەیەک لە دیمەشق و دەوروبەری، لەنێویدا چه‌ند گەڕەکێكی نیشتەجێبون، به‌هۆیه‌وه لانیكه‌م پێنج کەس کوژراون و 15 کەسیش برینداربون.
سوپای سوریا لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند، ئیسرائیل دو موشه‌كی ئاڕاسته‌ی به‌رزاییه‌كانی جۆلانی داگیركراو كردوه وه و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌شی له شاری دیمه‌شق و ده‌وروبه‌ری كردوه‌ته ئامانج، لەوانەش زۆربەیان گەڕەکەکانی نیشتەجێبون کە خەڵکی مەدەنی تێیدا نیشتەجێن.
هەروەک بەرگری ئاسمانی سوریا ئاماژەیان بەوەکرد کە زۆربەی موشەکە ئیسرائیلییەکانیان خستۆتەخوارەوە.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه یه‌كێكیان سه‌ربازێكه، هه‌روه‌ها 15 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه هاوڵاتی مه‌ده‌نی تێدایه و برینی هه‌ندێكیان سه‌خته، ژمارەیەک ماڵی مەدەنیش وێران بون و زیانی زۆریش به‌ر گه‌ڕه‌كه‌كانی دیمه‌شق كه‌وتوه.
لایخۆیه‌وه روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، “موشەکەکانی ئیسرائیل شوێنگەلێکیان کردوه‌تە ئامانج لەنێویاندا چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه میلیشیاکانی ئێران و حزبوڵای لوبنانی تێدایه، لە ئەنجامدا ئاگر و تەقینەوە لە شوێنە ئامانجدارەکان ڕویداوە”.
اماژه‌ی بهوهشكردوه، ئه‌وه دوه‌مین بۆردومانی سوپای ئیسرائیله له سوریا، 2ی مانگی رابردوش 7 كه‌س لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژران، سێ هاوڵاتی سوری و چوار کەسی دیكه‌ش خه‌ڵكی وڵاتانی دیكه بوون.
ڕوانگەی سوری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ده‌ڵێت، لە ماوەی ساڵی 2022دا، ئیسرائیل 32 جار خاکی سوریای کردوه‌تە ئامانج، جا چ لە ڕێگەی هێرشی موشەکی بێت یان ئاسمانی، کە لە ئەنجامدا نزیکەی 91 شوێن روخان لەنێویاندا باڵەخانە و کۆگای چەک و تەقەمەنی، بارەگاکان.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، ساڵی 2022 به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه 89 سەرباز کوژران، جگە لەوەی 121 سەربازی دیکەش برینداربون، بە پلەی جیاواز.