15 فرۆكه‌ی هاوكاری له ئیمارات و عێراق و روسیا‌و لیبیا گه‌یشته سوریا بۆ زیانلێكه‌وتووانی بۆمه‌له‌رزه‌كان
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، 15 فرۆكه‌ی هاوكاری مرۆیی له ئیمارات و عێراق و روسیا‌و لیبیا گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌كانی دیمه‌شق و لازیقییهو حه‌له‌ب، بۆ هاوكاریكردنی زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا.
ئاژانسی سانای سه‌ر به حكومه‌ت رایگه‌یاند، 3 فرۆكه‌ی ئیماراتی و فرۆكه‌یه‌كی هاوكاری روسیا، گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شق، كه خۆراك و جلوبه‌رگ و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی‌یان هه‌ڵگرتبوو.
هه‌روه‌ها 4 فرۆكه‌ی ئیماراتی و 3 فرۆكه‌ی عێراقی و فرۆكه‌یه‌كی روسی و لیبی گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی لازیقییه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی فریاكه‌وتنیان گه‌یانده قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌كان.
جگه له‌وه‌ش دوو فرۆكه‌ی ئیماراتی گه‌یشتنه فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حه‌له‌ب كه یهكهمێان 13.5 تون هاوكاری مرۆیی و خۆراك و پزیشكی هه‌ڵگرتبوو، هه‌روه‌ها فرۆكه‌ی دووه‌م 28 تۆن خۆراكی هێنابوو بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.