نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: له ئێستادا سیاسه‌ت گرنگ نییه گرنگتر هاوكاری منداڵان و ژنانی سوریایه
دیمه‌شق – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له ئێستادا سیاسه‌ت بۆ سوریا گرنگ نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه هاوكاری منداڵان و ژنانی سوریایه، كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه.
موهه‌ند هادی رێكخه‌ری هه‌رێمایه‌تی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی قه‌یرانی سوریا به كه‌ناڵی عه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاند، له ئێستادا سیاسه‌ت گرنگ نییه له سوریا، به‌ڵام گرنگتر ئه‌وه‌یه هاوكاری منداڵان و ژنان بكرێت.
وتیشی، توانیمان بڕوێنه باكووری سوریا له رێگای كردنه‌وه‌ی چه‌ند ده‌روازه‌یه‌ك، كه پێشتر داخرابوون.
ئاماژه‌ی به رۆڵی سعودیه كرد كه هاوبه‌شی گه‌وره‌ی كردووه، له هاوكاری زیانبه‌ركه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له سوریا‌و توركیادا.
هه‌روه‌ها داوای كرد ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكژ بۆ زیانلێكه‌وتووانی باكووری سوریا دابین بكرێت، به تایبه‌ت له پاش ده‌ركه‌وتنی چه‌ند حاڵه‌تێكی توشبوون به كۆلێرا به‌هۆی تێكه‌ڵبوونی ئاوی خواردنه‌وه‌و ئاوه‌ڕۆ، ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌دان خێزان له‌و ناوچانه‌ی شوێنی حه‌وانه‌وه‌یان نییه،
رۆژی شه‌شی شوبات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریای هه‌ژاندو، زیانی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی لێكه‌وتووه‌و بۆ مایه‌ی كاره‌سات بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه، له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین وڵات و رێكخراو كاردانه‌وه‌ی به په‌له‌یان هه‌بوو، بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و خۆراك بۆ زیانلێكهوتووان سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفته گه‌ورانه‌ی رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.