نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند رێگرییه‌ك ئاشكراده‌كات له‌به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانی فریاكه‌وتن له ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان چه‌ند رێگرییه‌كی ئاشكراكرد كه رووبه‌رووی هه‌وڵه‌كانیان ده‌بێته‌وه، بۆ هاوكاری كردنی دانیشتوانی ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، له لایه‌ن گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا، كه كۆنترۆڵی ئه‌و ناوچانه ده‌كه‌ن.
ده‌یڤید بیزلی، به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهانی له كۆنگره‌ی ئاسایشی میونیخ به ئاژانسی روێتهرزی راگه‌یاند، توشی گرفت ده‌بین له چوونه ناوچه‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌كه به پێی پێوست هاوكارمان نیین و رێگری ده‌كه‌ن له تیمه‌كانمان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و رێگرییانه گرفت بۆ كاره مرۆییه‌كانیان دروست ده‌كات، پێوسته ده‌ست به جێ ئه‌و كێشه‌یه چارسهربكرێت بۆ ئه‌وه‌ی رووبه‌روووی قهرانێكی مرۆیی گه‌وره نه‌بینه‌وه.
رۆژی شه‌شی شوبات بومه‌له‌رزه‌یه‌كی گه‌وره چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سوریای هه‌ژاندو، زیانی گه‌وره‌ی ماددی و گیانی لێكه‌وتووه‌و بۆ مایه‌ی كاره‌سات بۆ دانیشتوانی ناوچه‌كه، له به‌رامبه‌ردا چه‌ندین وڵات و رێكخراو، به په‌له كاردانه‌وه‌یان هه‌بوو، بۆ گه‌یاندنی هاوكاری و خۆراك بۆ زیانلێكهوتووان سه‌ره‌ڕای ئه‌و گرفته گه‌ورانه‌ی رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.