گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمی 1529 هاوڵاتی سوری له توركیا كه به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌وه گیانیان لەدەستدا
ئیدلب – نۆرس پرێس
بەرێوەبەریەتی دەروازەی سنووری باب هەوای نێوان سوریا و تورکیا ڕایگەیاند، هەزار و 529 تەرمی ئەو سووریانەی لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی تورکیادا گیانیان لەدەستداوە، گەرێنراونەتەوە ناو خاکی سوریا.
بەرێوەبەریەتی دەروازەکە ئاشکرایکرد، تا ئێستا هه‌زار و 529 هاوڵاتی سوری كه به‌هۆی بوومەلەرزەکەی تورکیاوه گیانیان له‌ده‌ستدابوو، گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه.
ئاشکراشی کرد، پێشبینی دەکرێت ژمارەکە زیاتر بەرزبێتەوە بەهۆی بەردەوامی گه‌ڕانه‌وه‌ی ته‌رمه‌كان، لەکاتێکدا هیچ ئامارێکی تەواو نیه كه ژماره‌ی قوربانییانی سوری له توركیا دیاری بكات.