سەرۆکی هەرێمی کۆردستان لەگەڵ سەركۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە
دهۆک – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ شەممە لە چوارچێوەی بەرنامەكەیدا لە كۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەگەڵ ئیلهام عەلیێڤ، سەركۆماری ئازەربایجان كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا جەختیان پرەودانی زیاتری پەیوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و كۆماری ئازەربایجان كردەوە بە شێوەیەك كە ئاڵوگۆڕی زیاتری بازرگانی و سەردانی شاندی فەرمی و بازرگانیی نێوان هەردوولادا هەبێت.
هەر لەمبارەیەوه سەرۆكی ئازەربایجان ئاشکرایکر، كە كار لەسەر كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە هەولێر دەكەن، و نێچیرڤان بارزانی بانگهێشت كرد بۆ سەردانی باكۆ.
لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا چەندین پرسی پەیوەست بە دۆخی ناوچەكە و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری، تاوتوێ کران.