تا ئێستا 147 فڕۆکەی فریاگوزاری گەیشتوونەتە ناوچە حکومییەکانی سوریا
دیمەشق – نۆرس پرێس
باسم مەنسور، بەڕێوەبەری کۆمپانیای فڕۆکەوانی مەدەنی سوریا ڕایگەیاند، تا ڕۆژی هەینی 147 فڕۆکە کە هاوکاری فریاگوزارییان بۆ خەڵکی زیانلێکەوتووی بوومەلەرزە هەڵگرتبوو، گەیشتوونەتە فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و حەلەب و لازقییە.
مەنسور، لە بەیاننامەیەکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەرمی سانا ئاماژەی بەوە کردووە کە 59 فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی دیمەشق و 47 فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی حەلەب و 41 فڕۆکە بۆ فڕۆکەخانەی لازقییە هاتوون.
دوێنێ هەینی، 9 فڕۆکە گەیشتنە فڕۆکەخانەکانی دیمەشق و لازقیە و حەلەب کە 8 فڕۆکەیان لە ئیمارات و یەکێکیان لە ئێرانەوە پڕبوون لە هاوکاری فریاگوزاری بۆ ئەوانەی زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی ئەو بوومەلەرزەیەی ئەمساڵ کە ناوچەکانی سوریای گرتەوە.