نیچیرڤان بارزانی و نادیه موراد ره‌وشی شنگال و ئێزیدییه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ئیواره‌ی هه‌ینی، لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشندا، نیچیرڤان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نادیە موراد، چالاكوانى ئێزدى و هه‌ڵگرى خه‌ڵاتى نۆبل بۆ ئاشتى کۆبوونەوە و “دوايين ره‌وشی ئێزدييه‌كان و ناوچه‌ى شنگال و به‌رده‌واميى پرۆسه‌ى ئازادكردنى رفێنراوانى ئێزدييان تاوتوێ كرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، “هه‌ردوولا باسيان له دۆخى ئاواره ئێزدييه‌كان کرد و جه‌ختيان له گرنگيى كاركردن بۆ ئاساييكردنى دۆخى شه‌نگال و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ناوچه‌كه و هاتنه‌كايه‌ى زهمينهیهكی هانده‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌يان بۆ شوێنه‌كانيان، هه‌روه‌ها تيشكيان خسته‌سه‌ر ئه‌و هاوكارى و يارمهتييانهى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى پێشكه‌شی ده‌كات به ئێزدييان و ناوچه‌ى شه‌نگال به‌تايبه‌تى.
چێی ئاماژه‌یه، ئەمڕۆ هەینی، 17ی شوبات، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن گەیشتە ئەڵمانیا. سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسەکەدا چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک و بەرپرسانی وڵاتان ئه‌نجامداوه‌و کۆبوونەوەکانی بەردەوامن.