سوپای ئه‌مریكا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و برینداربوونی چه‌ند سه‌ربازێكی له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا راده‌گه‌ێنێت
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا كوژرانی سه‌ركرده‌یه‌كی داعش و چوار سه‌ربازی خۆی راگه‌یاند له هێرشێكی ئاسمانی‌دا به فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنێكی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌مریكاو هێزه‌كانی سوریای دیموكرات له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا، له‌كاتی ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێك به‌فرۆكه‌یه‌كی هه‌لیكۆپته‌ر بۆ به ئامانجكردنی سه‌ركردیه‌كی داعش، 4 سه‌ربازی ئه‌مریكی برینداربوون له‌گه‌ڵ سه‌گێكی پۆلیسی كه هاوه‌ڵییانی ده‌كرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا سه‌ركرده‌یه‌كی داعش به ناوی حه‌مزه حیمسی كوژرا.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، سه‌ربازه برینداره‌كان بۆ عێراق گواسترانه‌وه، له ئێستاشدا له دامه‌زراوه‌یه‌كی پزیشكی له ناو عێراقدا چاره‌سه‌رده‌كرێن.