سعو‌دیه 10 بارهه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی ره‌وانه‌ی باكووری سوریا ده‌كات
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، سعو‌دیه 10 بارهه‌ڵگری هاوكاری مرۆیی ره‌وانی زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كانی كرد له باكووری سوریا له رێگای ده‌روازه‌ی باب هه‌وای سنووری له گه‌ڵ توركیادا.
به گوێره‌ی هه‌ردوو رۆژنامه‌ی عوكاز و ئه‌خبارییه‌ی سعودییه، به تێپه‌ربوونی ئه‌و 10 بارهه‌ڵگره 76 تۆن هاوكاری فریاكه‌وتن و خۆراك گه‌یشتۆته زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له باكووری سوریا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هاوكارییه‌كان له‌لایه‌ن ناوه‌ندی فریاكه‌وتن و كاری خێرخوازی شا سه‌لمان پێشكه‌شكراون و له‌و ناوچه‌انه دابه‌شده‌كرێن كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كان زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌وانه‌ش ئیعزاز و سورتن و عه‌فرین و جه‌نده‌رێس.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا هاوكاری مرۆێی (خۆراكی و پزیشكی) له چه‌ند وڵاتێكی عه‌ره‌بی و بیانی گه‌یشتونه‌ته سوریا، دا‌و به دوای ئه‌و بومه‌له‌رزه وێرانه‌كه‌ره‌ی له شه‌شی شوبات ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه‌و بووه هۆی وێرانبوونی هه‌زاره‌ها خانووبه‌ره‌و باڵه‌خانه‌و، كوژران و برینداربوون و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار كه‌س.
ئلملده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: قه‌یس عه‌بدوڵا