سه‌در داوا له وڵاتانی جیهان ده‌كات گه‌مارۆی سه‌ر سوریا هه‌ڵگرن
هەولێر – نۆرس پرێس
دوێنێ پێنجشەممە، موقتەدا سەدر، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داوای له وڵاتانی جیهان کرد گه‌مارۆی سه‌ر سوریا هه‌ڵگرن و گوتی: “گه‌لی سوریا به شیعه و سوننه و كورده‌وه تیرۆر و سته‌م و داگیركاریان ره‌تكرده‌وه، لێمەگەڕێن بەتەنها و بێکەسانە روبەڕووی مەرگ بێتەوە”
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در تویتێكی له‌باره‌ی دۆخی سوریا له‌دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاوكرده‌وه و داوای له وڵاتانی جیهان كرد گه‌مارۆی سه‌ر ئەو وڵاتە هه‌ڵگرن.

رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در لە تویتەکەیدا دەڵێ: “گه‌لی سوریا له هه‌موو لایه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی مەرگ ده‌بێته‌وه، بۆیه پێویسته یه‌كبگرین بۆ رزگاركردنیان و هه‌ڵگرتنی ته‌واوی گه‌مارۆی سه‌ریان و چەسپاندنی مافه‌كانیان.”
موقته‌دا سه‌در ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه هه‌ر سزایه‌كی ئابووریی نێوده‌وڵه‌تی له دژی رژێم و حكومه‌ته‌كان سوودی نابێت له هێنانه‌دیی “ئامانجی وڵاتانی كۆڵۆنالیزم” و ده‌شڵێت: “گه‌لی سوریا به شیعه و سوننه و كورده‌وه تیرۆر و سته‌م و داگیركاری ره‌تكرده‌وه، بۆیه به ته‌نیا به‌جێی مه‌هیڵن و لێمەگەڕێن بێکەسانە رووبه‌ڕووی مردن ببێته‌وه، چونكه ئەو گه‌له له ساده‌ترین ماف بێبه‌ش کراوە.”