مەسرور بارزانی سەردانی فەرەنسای کرد
هەولێر- نۆرس پرێس
ئێوارەی چوارشەممە(15ی شوباتی 2023)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێکی فەرمی و بە سەرۆکایەتیی شاندێکی حکوومەت، گەیشتە پاریسی پایتەختی فەرەنسا.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، کە ئێوارەی دوێنێ پێنجشهممه ، لە کۆشکی ئێلیزێ ئەنجام درا، مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له تویتێكدا رایگهیاند، خۆشحاڵ بووم ئەمڕۆ لە کۆشکی ئێلیزێ، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن کۆبوومەوە.
له تویتهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستاندا هاتووه: “ئێمە بەیەکەوە هاوکار و یارمەتیدەر بووین لە پاراستنی جیهان لە تیرۆریستانی داعش، ئێستاش زیاتر برەو بە پەیوەندییەکانمان دەدەین، بەتایبەتی لە بواری بازرگانی و وەبەرهێنان.”
جێی باسە فەرەنسا لە چەندین قۆناغ و سەردەمدا سوودی گەورەی بۆ هەرێمی کوردستان هەبووە، هەر لە بڕیاری 688ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، تا گەیشتووەتە شەڕی داعش و هاوکارییە سەربازییەکانی بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.
هەروەها فەرەنسا لەم سەدەیەدا دەروازەیەکی گەورە بووە بۆ کرانەوە و بەهێزبوونی پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهاندا.