یاداشتی لێكتێگه‌یشتن له‌نێوان وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق و كۆمپانیایەکی ئه‌مریكی واژۆكرا
هەولێر – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت بۆ پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با له عێراق، له‌ژێر چاودێری محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، وه‌زاره‌تی كاره‌با یاداشتێكی لێكتێگه‌یشتنی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌لیكتریكی GE ئه‌مریكی واژۆكرد.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، ئه‌م یاداشته چه‌ند ته‌وه‌ره‌كی سه‌ره‌كی له‌خۆ ده‌گرێت كه ده‌بێته هۆی پێشخستنی سیسته‌می كاره‌با له‌بواری به‌رهه‌مهێنان و زیادكردنی تواناكان و بواری گواستنه‌وه و چاكردنه‌وه و راهێنانی كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت و كه‌مكردنه‌وه‌ی غازی كاربۆن به‌مه‌به‌ستی پشتگیریكردنی گۆرینی وزه له عێراق.
لەیاداشتەکەشدا هاتووە کە سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سوربوونی حكومه‌ت له پشتگیریكردنی پرسی وزه و پێشكەشكردنی پاڵپشتی ته‌واو بۆ وه‌زاره‌تی كاره‌با دووپاتكرده‌وه له‌پێناوی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رهه‌مێهنان و چاكردن و نوژه‌نكردنه‌وه‌ی وێستگه‌كان، كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كاره‌با و كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی هاووڵاتییان.