بانكی ناوه‌ندی زانیاری له‌باره‌ی به‌های دینارو دۆلار ئاشكرا ده‌كات

هه‌ولێر – نۆرس پرێس  

رۆژی چوار شه‌ممه‌، عه‌لی عه‌لاق پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی عێراق رایگه‌یاند، بڕیارەكەی بانكی ناوەندی تایبەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینارمان جێبەجێكردووە، جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی بەهۆی كاری ناڕەواوەیە.

عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە ئاسانكاری دەكەن بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانەكان بێنە نێو ئەو سەكۆ بازرگانییەی كە كاری لەسەردەكرێت، هه‌روه‌ها چەند رێنمایی و راسپاردەیەك بۆ بانكەكان دەردەكەن كە كاریگەری لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دەبێت.

ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، راشیگەیاند، بڕیارەكەی بانكی ناوەندی تایبەت بە دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر دینارمان جێبەجێكردووە و و یەك دۆلار بە نرخی فەرمی 1320 دینارە، جیاوازی نرخی دۆلار لە نێوان بازاڕ و بانكی ناوەندی كە هەیە بەهۆی كاری ناڕەواوەیە.

وتیشی: “بڕیاری دابەزاندنی بەهای دۆلار بۆ بەرگرتن بووە لە هەڵاوسان لە بازاڕدا”.

ئه‌مرۆ بانکی ناوەندیی عێراق زیاتر لە 213 ملیۆن دۆلاری خستەبازاڕەوە، بەڵام بەهای دینار بەراورد بە سێ رۆژی رابردوو نزمبووەتەوە و 100 دۆلار بە 155 هەزار مامەڵەی پێوەدەکرا.

دوای زیاتر لە دوو مانگ لە دابەزینی بەرچاوی بەهای دیناری عێراقی، رۆژی سێشەممە 7-2-2023، نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی خۆیدا بڕیاری ئەنجوومەنی ئیدارەی بانکی ناوەندیی عێراقی پەسندکرد، بەوەی دەستکاریی نرخی فرۆشتنی دۆلار لە بەرامبەر دیناری عێراقی بکرێت، بەشێوەیەک 100 دۆلار دەبێتە 130 هەزار دینار.”