كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران خێوه‌تی حه‌وانه‌وه بۆ زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان داده‌نێت له كۆبانی
كۆبانی – نۆرس پرێس
به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران، رێكخراوی “GOPA-DERD”، پشتیوانی پێوستی پێشكه‌شكردووه، بۆ دانانی 10 خێوه‌تی گه‌وره‌ی تایبه‌ت به حه‌وانه‌وه‌ی زیان لێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان له كۆبانی.
رۆژی 13 ی ئه‌م مانگه، رێكخراوه‌كه كه باره‌گای له شاری قامیشلۆیه سه‌ردانی ده‌سته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی كرد له كۆبانی، به‌مه‌به‌ستی هه‌ماهه‌نگی و دانانی خێوهتهكان.
مۆرۆ حوسێن، جێگری هاوسه‌رۆكی ده‌سته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی و كار له كۆبانی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، رێكخراوه‌كه پشتیوانی پێشكه‌شكردووه بۆ دانانی ده خێوه‌تی گه‌وره له گۆره‌پان و گه‌ره‌كه سه‌ره‌كییه‌كانی شاره‌كه، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كۆمیسۆنی باڵای كاروباری په‌نابه‌ران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، رۆژی چوار شه‌ممه كۆتایی ده‌هێنرێت به دروستكردنی سه‌رجه‌م خێوهتهكان، تاوه‌كو ئێستاش حه‌وت خێوه‌ت داندراوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێشتر ده‌سته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی 12 خێوه‌تی گه‌وره‌ی له شه‌قامه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆبانی دانابوو.
وتیشی: ده‌سته‌كه‌یان خزمه‌تگوزاری پێویست پێشكه‌ش به خێوهتهكان ده‌كات، له دابینكردنی سۆپا‌و به‌تانی و مازۆت به شێوه‌یه‌كی رۆژانه.
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، خێوهتهكان بۆ حه‌وانه‌ی ئه‌و دانیشتوانه دابینكراون كه ده‌ترسن له ماڵه‌كانی خۆیان بنون، ئه‌وانه‌ی نیشته‌جێی باڵه‌خانه زیان لێكهوتووهكانن، یان خانووه‌كانیان درز‌و شه‌قی بردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌سته‌كه‌یان ئێواران سه‌ردانی خێوهتهكان ده‌كات، هه‌روه‌ها ده‌سته‌ی ته‌ندروستی چاره‌سه‌ری پێوست و خزمه‌تی ده‌روونی پێشكه‌ش به دانیشتوانی خێوهتهكان ده‌كات و رێكخراوی (AVC) شیری منداڵ و دایبی دابینكردووه.