لە 24 کاتژمێری پێشوودا.. لە سوریا 41 بوومەلەرزە تۆمارکراوە

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ چوارشەممە، ناوەندی نیشتمانیی بوومەلەرزە لە سووریا، رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 41 بوومەلەرزە تۆمارکراون و شیکارییان بۆ کراوە.

ناوەندەکە ئاماژەی بەوە کردووە، بە گشتی هێزی ئەم لەرینەوانە لە نێوان 2 بۆ 3 پلەی رێختەر بووە، تەنها دووانیان بە پلەکانی 4 و 4.3 تۆمار کراون.

ناوەندی نیشتمانی بوومەلەرزە لە سوریا ئاماژەی بەوەدا کە سەرجەم ئەم لەرینەوانە سووکن، هیچ کاریگەرییەکی چاوەڕوانکراویان نییە و “جێگای نیگەرانی نین”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی چاودێریی بوومەلەرزە، رائید ئەحمەد، بە ماڵپەڕی “ئەثەر ئەلیوم”ی راگەیاندبوو، کە رەنگە لەرینەوەی پاش بوومەلەرزەکان بۆ ماوەی ساڵێکی تەواو بەردەوام بن، لەو ماوەیەدا زیاتر لە 30 هەزار رووداوی جیۆلۆجی روودەدەن کە راگوزەرن و ترسناک نین (تەنها لەرینەوەی لاوازن).

ئاماده‌ كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سۆزدار محەمەد