مەسرور بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆ بووەوە
دهۆک -نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ سەیف بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری ناوخۆی ئیمارات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا برەودان بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات و پتەوکردنی دەرفەتەکانی هاریکاری و کارکردنی هاوبەش لە هەموو بوارەکاندا تاوتوێ کران.
مه‌سرور بارزانی دوای دیداری له‌گه‌ڵ شێخ سه‌یف بن زاید ئال نه‌هیان لە تویتێکدا خۆشحاڵیی خۆی بۆ ئەو دیدارە ده‌ربڕی و ڕایگه‌یاند، پێداچوونه‌وەیان به چه‌ندان پڕۆژه‌ی هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوولادا كردووه كه ئێستا له ئارادان و ڕێک كه‌وتوون بۆ ئه‌وه‌ی ئەمساڵ پرۆژەی هاوبه‌شیی زیاتر له نێوان هه‌ردوولادا هه‌بێت.