دەرئەنجامە ناکۆتاییەکانی قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئاماری قوربانیانی بوومەلەرزەکەی 6ی شوباتی رابردووەوە لە سوریا، بۆ 3694 گیانیانلەدەستدان و 14814 بریندار، بەرزبوونەوە و ئەمەش دەرئەنجامی کۆتایی نییە.

دوێنێ سێشەممە، حکومەتی سوریا دەرئەنجامی کۆتایی قوربانیانی بومەلەرزەی لە ناوچەکانی راگەیاند، کە 1414 گیانیانلەدەستدان و 2357 بریندار بوون.

لە ناوچەکانی ئۆپۆزسیۆنیش، بەرگری شارستانی ئیدلیب دوای رێگرتن لە بەشداری لایەنە پزیشکییەکان، ژمارەی قوربانیانی بەم شێوە راگەیەند: 2274 گیانلەدەستدان و زیاتر لە 12400 بریندار، تا ئێوارەی رۆژی دووشەممەی پێشوو.

لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، دەستەی تەندروستی تا ئێستا 6 گیانیانلەدەستدان و 57 برینداریان تۆمەرکردووە.

هەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای تەرمەکاندا لەژێر دار و پەردووی خانوو و شوێنە رووخاوەکاندا بەردەوامن، رەنگە بەمەش لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە بومەلەرزەکان بەرز بکاتەوە.

ئاماده‌ كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سوزدار محەمەد