یۆنیسیف: 2.5 ملیۆن منداڵ له بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا زیانیان به‌ركه‌وتووه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ڕۆژی سێ شه‌ممه، رێكخراوی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان “یونسیف” ژماره‌ی ئه‌و منداڵانه‌ی ئاشكراكرد كه به هۆی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا زیانیان به‌ركه‌وتووه‌و به زیاتر له 2.5 ملیۆن منداڵ خه‌مڵاندی.
جه‌یمس ئیلده‌ر وته‌بێژی رێكخراوه‌كه له جنێڤ رایگه‌یاند، بومه‌له‌رزه‌كه زیانی گه‌یاندووه به زیاتر له 2.5 ملیۆن منداڵ له سوریا و مه‌ترسی ئه‌وه‌شی پیشاندا كه هه‌زاران منداڵ گیانیان له ده‌ستدابێ ،بێ ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئاشكرا كرابێت.
رۆژی شه‌شی شوبات، بومه‌له‌رزه‌یه‌كی وێرانكه‌ر به گوڕی 7.7 پله‌ی رێخته‌ر، چه‌ندین ناوچه‌و شاری سوریای گرته‌وه، له ئاكامدا ده‌یان هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ستداو برینداربوون، هه‌روه‌ها هه‌زاران باڵه‌خانه‌و خانووبه‌ره وێران بوون و سه‌دان هه‌زار خێزان و منداڵه‌كانیان ئاواره‌بوون.