گروپێكی سه‌ر به توركیا هاوكاری مرۆیی زیانلێكه‌وتووانی بومهلهزهكان ده‌دزن له جیندرێس
عه‌فرین- نۆرس پرێس
رۆژی سێ دووشه‌ممه، گروپی “جه‌یش شه‌رقییه”ی سه‌ر به توركیا ئه‌و هاوكارییه مرۆیانه‌یان دزی كه له هه‌رێمی كوردستانه‌وه پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتووانی شارۆچكه‌ی جیندرێس كرابوو له گونده‌واری عه‌فرین.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، به بیانووی پاراستنی، ئه‌ندامانی گروپه‌كه ده‌ستدرێژیان كردۆته كاروانه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و هوكاریانهیان دزیوه كه له لایه‌ن رێكخروای بارزانی پێشكه‌ش به زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌زه‌كه كراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپه‌كه ته‌قه‌یان كردبوو به مه‌به‌ستی ترساندنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كۆببوونه‌وه بۆ وه‌رگرتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پاش ده‌ستوه‌ردانی ئه‌نجومه‌نی خۆجێی شارۆچكه‌كه، دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان راگیرا تا ئه‌و كاته‌ی هێمنی بۆ ناوچه‌كه ده‌گرێته‌وه.