بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا بۆ 3694 گیانلەدەستدان و 14806 بریندار

دیمەشق – نۆرس پرێس

ئاماری قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانەی لە سەرەتای دووشەممەی رابردووەوە رووی لە سوریا کردووە، بۆ 3694 گیانیانلەدەستدان و 14806 بریندار، بەرزبوونەوە و ژمارەکانیش هێشتا لە هەڵکشاندان.

ئێوارەی یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ناوچە حکومییەکان بۆ 1414 گیانیانلەدەستدان و 2349 بریندار هەڵکشاون.

لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، دەستەی تەندروستی تا ئێستا 6 گیانیانلەدەستدان و 57 برینداریان تۆمەرکردووە.

هەڵمەتەکانی گەڕان بەدوای تەرمەکاندا لەژێر دار و پەردووی خانوو و شوێنە رووخاوەکاندا بەردەوامن، رەنگە بەمەش لە چەند رۆژی داهاتوودا ژمارەی گیانلەدەستدان بە بومەلەرزەکان بەرز بکاتەوە.

ئاماده‌ كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: سوزدار محەمەد