وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه هانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی سوریا ده‌دات بۆ رێگه‌دان به گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
ڕۆژی دوو شه‌ممه، فه‌یسه‌ڵ بین فه‌رحانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعودییه هانی سه‌رجه‌م لاینه‌كانی سوریای دا، بۆ رێگه‌دان به گه‌یشتنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ زیانبه‌ركه‌وتووانی بومهڵهرزهكان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كاندا.
بین فه‌رحان به په‌یامنێری عه‌ره‌بییه‌ی راگه‌یاندبوو له برۆكسل، “هانی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ده‌دین بۆ رێگه‌دان به گه‌یشتنی هاوكارییه‌كان بۆ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێوسته هه‌موان كاردانه‌وه‌ی گونجاویان هه‌بێت به‌رامبه‌ر به قه‌یرانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا‌و توركیا.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، بارهه‌ڵگری هاوكارییه مرۆییه‌كانی سعودییه، گه‌یشتنه ناوچه كاره‌سات باره‌كانی باكووری رۆژئاوای سوریا.
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی سعودییه “واس”، سبه‌ی دابه‌شكردنی هاوكارییه‌كان ناوچه زیانلێكه‌وتووه‌كانی باكووری سوریا ده‌گرێته‌وه، له‌وانه‌ش جیندێرس و بولبول و راجۆو سهرمهداو كه‌فر تخاریم و دار عهزهو ئه‌تاریب.