لێپرسراوێكی نێو نه‌ته‌وه‌یی: ماویه پێشبینیكراو بۆ كۆتایی هێنان به فریاكه‌وتنه‌كان له سوریا 3 مانگ ده‌خایه‌نێت.
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، مارتن گریڤیس جێگری سكرتیری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی و رێكخه‌ری فریاكه‌وتنه‌كان له میانی سه‌ردانێكیدا بۆ شاری حه‌له‌ب رایگه‌یاند، پێشبینی ده‌كه‌ن له ماوه‌ی سێ مانگدا كاری فریاكه‌وتن له سوریا به ئه‌نجام بگه‌ێنن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ده‌ستیان كردووه به زیادكردنی ئامێره‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ئێستادا پلانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشكه‌شكردنی هاوكارییه به سوریا، هه‌روه‌ها ده‌ست ده‌كه‌ن به زیادكردنی ئامێره‌كان و ماوه‌ی پێشبینی كرا‌و بۆ ته‌واوكردنی كاره‌كان 3 مانگه.
وتیشی: له ئێستادا گرنگی ده‌ده‌ن به رزگاركردنی ژیانی خه‌لك له حه‌له‌ب و دابینكردنی شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ زیانلێكه‌وتووه‌كان و پشتیوانی كردن له قوتابخانه‌كان هێنانی خۆراكی زیاتر بۆ ناوچه‌كه. ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌مرۆ سه‌ردانی حه‌له‌ب كردووه، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك له پێناو فریاكه‌وتنی هاوڵاتیان له حه‌له‌ب و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی سوریا به گشتی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر دیاریكردنی كاره له پێشینه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی كاریگه‌ری بومه‌له‌رزه‌كان، له كاتێكدا كه هه‌وڵێكی نێوده‌وڵه‌تی فراوان هه‌یه بۆ هاوبه‌شیكردن له كاری مرۆێیدا.
رۆژی 6ـی شوبات، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 7.8 پلەی رێختەر باکووری کوردستانی هەژاند کە چەقەکەی له پارێزگای مەرەش بوو، به‌ڵام شەپۆڵی بوومەلەرزەکە ئەوەندە بەهێز بوو، وێرانییەکی زۆری لە رۆژئاوای کوردستان و سووریا و تورکیاش دروستکردو ده‌یان هه‌زار قوربانی لێكه‌وته‌وه.