ئه‌نجامدانی 126هەمین کاروانی هاوبەشی روسیا و تورکیا لە گوندەواری کۆبانێ
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
ئەمڕۆ دووشەممە پۆلیسی سەربازی رووسیا کاروانێکی سەربازی هاوبەشیان لەگەڵ لایەنی تورکیا لە گوندەواری رۆژئاوای کۆبانێ ئەنجامدا، کە 126هەمین کاروانی نێوان هەردوولایە لە ناوچەکە، لەدوای رێککەوتنی رووسیا و تورکیا لەسەر ئاگربەست لە رۆژئاوای کوردستان.
کاروانەکە لە هەشت ئۆتۆمبێلی سەربازیی رووسیا و تورکیا پێکهاتبوو و دوو هێلیکۆپتەری رووسی هاوەڵیانی دەکرد، لە گوندی “ئاشما” 20 کم لە رۆژئاوای کۆبانێوە بەڕێکەوتن.
کاروانەکە بەم گوندانەدا تێپەڕین “چەرقولی فەوقانی، قیران، دیكمداش، خورخوری، بۆبان و جول به‌گ“ تا گه‌یشتنه گوندی ته‌ل شه‌عیر 4 كم له رۆژئاوای شاری كۆبانی.
پاشان ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا لە دەروازەی نزیک گوندی “ئاشمە” چوونەتە ژوورەوە، ئەوانەی رووسیاش گەڕانەوە بۆ بنکەکەیان لە نزیک شارۆچکەی سرین لە باشووری کۆبانی.
له شه‌ش مانگی شوبات، پۆلیسی سه‌ربازی روسیا كارونێكی ته‌نهای ئه‌نجمدا له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی كه بڕیاربوو له گه‌ڵ لایه‌نی توركی ئه‌نجامی بده‌ن، به‌ڵام لایه‌ن تورك به‌شداری له كاروانه‌كه نه‌كرد، سه‌ره‌رای گه‌یشتنی ئۆتۆمبێڵه سه‌ربازییه‌كانی روسیا بۆ ده‌ره‌وازه‌ی سنووری نزیك گوندی “غه‌ریب”، به دووری 20 كم له رۆژهه‌ڵاتی كۆبانی.
رۆژی 30 كانونی دووه‌می رابردوو، لایەنی رووسیا و تورکیا 125هەمین کاروانی هاوبەشیان لە رۆژئاوای کۆبانی ئەنجامدا.
دوێنی یه‌ك شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” گیان له ده‌ستدانی شه‌رڤانێكی راگه‌یاند، به هۆی هێرشی درۆنێكی توركیا له گونده‌واری رۆژئاوای كۆبانی.