بەرزبوونەوەی ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی سوریا بۆ 3587 گیانلەدەستدان و 5356 بریندار
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئاماری قوربانیانی ئەو بوومەلەرزانەی لە سەرەتای دووشەممەی رابردووەوە رووی لە سوریا کردووە، بۆ 3587 گیانیانلەدەستدان و 5356 بریندار، بەرزبوونەوە و ژمارەکانیش هێشتا لە هەڵکشاندان.
ئێوارەی دوێنێ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، ژمارەی قوربانیانی بوومەلەرزە لە ناوچە حکومییەکان بۆ 1414 گیانیانلەدەستدان و 2349 بریندار هەڵکشاون.
لەکاتێکدا ژمارەی گیانیانلەدەستدان لە باکووری رۆژئاوای سوریا گەیشتە 2167 گیانیانلەدەستدان و زیاتر لە 2950 بریندار، تا ئێوارەی شەممەی رابردوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن بەرگری شارستانییەوە لە ئیدلب راگەیەندرا، بەبێ ئەوەی هیچ ژمارەیەکی نوێ لە رۆژی یەکشەممەدا بڵاوبکرێتەوە.
لە کاتێکدا راگەیەنرا کە ژمارەی ئەو باڵەخانانەی بە تەواوی رووخاون لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەدا زیاتر لە 550 بووە، و زیاتر لە 1570 خانووش بەشێوەیەکی بەشەکی زیانیان بەرکەوتووە لە سەرانسەری ئەو ناوچانەی کە بوومەلەرزەکە گرتونیەتەوە.
لە ناوچەکانی بەڕێوبەری خۆسەر، دەستەی تەندروستییەکەی تا ئێستا 6 گیانیانلەدەستدان و 57 برینداریان تۆمەرکردووە.