لە مەنبج یەکێتی پزیشکان کاری هەڕەمەکی لە نەخۆشخانەکاندا سنووردار دەکات

منبج – نۆرس پرێس

کاربەدەستێکی سەندیکای پزیشکان لە مەنبج ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، سەرجەم نەخۆشخانەکانیان پابەند کردووە کە پێویستە پەرستارەکانیان سەر بە سەندیکاکە بن، ئەویش بە مەبەستی کەمکردنەوەی کاری هەڕەمەکی لە نێو نەخۆشخانەکاندا.

لە سەرەتای مانگی یەکی ساڵی ڕابردوودا، یەکێتی پزیشکان لە مەنبج و گوندەوارەکانی، فەرمانێکیان دەرکردووە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە خوار هەژدە ساڵیەوەیە لە نەخۆشخانەکاندا کاربکەن، لە سەرەتای ئەم مانگەشدا فەرمانەکە چوووە واری جێبەجێکردنەوە.

عائیشە سەوادی، هاوسەرۆکی یەکێتی پزیشکان لە مەنبج و گوندەوارەکانی رایگەیاند، سەرجەم نەخۆشخانەکان پابەند دەکەن بە ناردنی لیستی ناوی کرێکارەکانیان، هەروەها بۆ نوێکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سەندیکا بۆ وەرگرتنی کارتێک تا بتوانن کاربکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بە هەماهەنگی لەگەڵ لیژنەی تەندروستی مەنبج، هەوڵدەدەن دیاردەی کارکردنی هەڕەمەکی لە نەخۆشخانە و کلینیکەکاندا کەمبکەنەوە.

لە شاری مەنبج و گوندەوارەکانی، هەشت نەخۆشخانەی ئەهلی و شەش دەرمانخانەی هەیە، کە لە شاری منبج و گوندەوارەکانیدا دابەشکراون.

ئاشکراشی دەکات کە سەرقاڵن بە کردنەوەی خولی چڕی پەرستاری و فریاگوزاری سەرەتایی، خولەکەش بۆ ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت، ئەویش لەپێناو ئەوەی تا کادری پەرستاری بە توانا ئامادە بکرێت بۆ ئەوەی لە نێو نەخۆشخانەکاندا کار بکات بەڵام لە چوارچێوەی پرۆگرامێکی ڕاهێنراو کە ئەویش لەلایەن پسپۆڕانی پەرستاری و پزیشکانەوە ڕێکدەخرێت.

جەختیشی لەوە کردەوە کە فیدراسیۆنی پزیشکان بەردەوامن لە ئەنجامدانی گەڕان وبەدواداچوون لەگەڵ پۆلیسی تەندروستی، ئەویش لەپێناو کۆنترۆڵکردنی ئەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن تا لێپرسینەوە و پێبژاردنیان لەگەڵدا بکرێت.

ئامادەکردنی: فادی حسێن – دارشتنەوە: ئەحمەد عوسمان