له دوای بومه‌له‌رزه‌كه به چه‌ند رۆژێك.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له سوریایه
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، “عه‌بدوڵا بین زاید ئال نه‌هیانی” وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات به سه‌ردانێك گه‌یشته سوریا‌و چاوی به به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته كه‌وت، دوای چه‌ند رۆژێك له هه‌ستانی ئیمارات به ناردنی هاوكاری مرۆیی بۆ زیانلێكه‌وتووانی بومه‌له‌رزه‌كان.
له ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا، ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌كگرتوو به 36 فرۆكه، خۆراك و كه‌ره‌سته‌ی پزیشكی و خیوه‌تی بۆ زیانلێكهووانی بومه‌له‌رزه‌كانی سوریا ره‌وانه‌كردووه، به‌گوێره‌ی ئاژانسی ئیمارات “وام”.
له چوار چێوه‌ی هه‌وڵه‌كانی ئه‌بوزه‌بی بۆ رۆڵگێران له نزیكبوونه‌وه‌ی سوریا‌و توركیا، سه‌ره‌تای مانگی رابردوو، عه‌بدوڵا بین زاید ئال نههیان وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات سه‌ردانی سوریای كردبوو،