تەقاندنەوەی پاشماوەی خانووە زیانلێکەوتووەکان لە جندێرس زیانەکان زیاتر دەکات
عەفرین- نۆرس پرێس
دوێنێ شەممە، لە شارۆچکەی جەندێرس، گوندەواری عەفرین، زیان بە باڵەخانە و دوکانی هاوڵاتیان کەوت، بەهۆی دانانی مین و تەقاندنەوەی باڵەخانەیەکی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە مەترسییەکەی .
سەرچاوەیەکی ناوخۆیی ئاشکرای کرد، لە ئەنجامی ئەو تەقاندنەوە هەڕەمەکیەی گروپەکانی جەیش وەتەنی لایەنگری تورکیا ئەنجامیدان، بە ئامانجی کۆتاییهێنان بە مەترسی درزی بیناسازی، بەڵام بەشێوەیەکی هەڕەمەکی بێ ئەوەی رەچاوی سەلامەتی باڵەخانە و شوێنە زیانلێنەکەوتووەکانی تەنیشتی بکەن، زیانیان بە 13 دوکان و 4 باڵەخانە گەیاندووە، کە هەندێکیان تا ئێستاش هاوڵاتیانی تێدا نیشتەجێن، بەپێی سەرچاوەکە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەندێک خانوو و دوکانەکانی شاری جندرێس سەرەڕای بوومەلەرزەکە هێشتا نەکەوتوون و لە دۆخێکی باشدان، بەڵام پەیڕەوکردنی شێوازە هەڕەمەکی و مامەڵەی هەڵە لە لابردنی پاشماوەی باڵەخانە زیانلێکەوتووەکان، مەترسییەکی گەورە بۆ باڵەخانەکانی دیکە دروستدەکات، لەکاتێکدا بژاردەی سەلامەتتر هەیە بۆ پاراستنی ژیان و موڵکی دانیشتووان.
خاوەن دوکانێک لە شاری جێندێرس بە نۆرس پرێسی وتووە، دوکان و ماڵەکەی وەک خۆیان ماون، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکیان بە بومەلەرزەکە پێ بگات، بەڵام “پاشنیوەڕۆی دوێنێ گەڕامەوە و بینیم بەهۆی تەقینەوە هەڕەمەکییەکەوە، وێران بوون”.
بەهۆی بومەلەرزەکەوە، شارۆچکەی جندرێس، لە گوندەواری عەفرین، زۆرترین زیانی بەرکەوتووە لە سوریا، تا ئێستا ژمارەی قوربانیانیش گەیشتەوەتە 2166 گیانیانلەدەستدان و زیاتر لە 2950 بریندار.