ئاماری قوربانیانی بومەلەرزەکەی تورکیا.. 24617 گیانلەدەستدان و 80278 بریندار

هەولێر- نۆرس پرێس

ئاماری قوربانییانی بومەلەرزەکەی تورکیا و باکووری کوردستان بەردەوام لە هەڵکشاندایە و لە حەوتەمین رۆژیدا ژمارەی قوربانیان گەیشتە 24617 گیانلەدەستدان و 80278 بریندار.

فوئاد ئۆکتای، یاریدەدەری سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، 3271 تیمی گەڕان و فریاگوزاری کار دەکەن و شەش هەزار کارمەندیش بەردەوامن لە کارکردن لەسەر هەڵسەنگاندنی زیانەکان.

بەهۆی دوو بوومەلەرزەکەی مەرعەش کە رۆژی 6ی ئەم مانگە، بە گوڕی 7.7 و 7.6 لە شارۆچکەکانی پازارجخ و ئەلبیستانی دا، دەیان هەزاران کەس گیانلەدەستداوە و تیمەکانی گەڕان و فریاگوزاری بە یارمەتی ئامێری بیناسازی پێشکەوتوو درێژە بە چالاکییەکانی رزگارکردن و هێنانە دەرەوەی تەرم لە ژێر داروپەردووی باڵەخانە رووخاوەکان دەدەن.

لە رۆژئاوای کوردستان و سووریاش تا کاتژمێر 08:00ی بەیانیی ئەمڕۆ، سەرووی  3500 کەس گیانیان لەدەستداوە.

 ئێستا ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی بوومەلەرزەکانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان و تورکیا و سووریا 28 هەزار کەسی تێپەڕاندووە.